کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی: چیتر ناكرێت حكومەت لەئاست هێرشەكان بێدەنگ بێت

.

08:43 PM - 19/06/2020

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوا كۆبوونەوەی خۆیدا لەبارەی بۆردومان و هێرشەكانی توركیا لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند:چیتر ناكرێت حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێ دەنگبن لە ئاست ئەم هەموو پێشێلكارییەو بۆ پاراستنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق هەنگاوی بەپەلە بنێت و ژیانی ئەو هاوڵاتیانە  بپارێزێت.
مەكتەبی سسیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوا كۆبوونەی خۆیدا چەند پرسێكی تاووتوێ كردو لە راگەیەندراوەكەشیدا لەبارەی بۆردومان و هێرشەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەهۆی هێرشی فڕۆكەو تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ، پێمانوایە  چیتر ناكرێت حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێ دەنگ بن لە ئاست ئەم هەموو پێشێلكارییە. دەشڵێت: داوا لە حكومەتی فیدڕاڵی عیراق دەكەین بۆ پاراستنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق هەنگاوی بەپەلە بنێت و ژیانی ئەو هاوڵاتیانە  بپارێزێت.

KEsTUbHr4Pc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە