کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرتەیەكی ڤیدیۆیی تری هێرشی پۆلیسی ئەمریكا بۆ سەر خۆپیشاندەران بڵاوكرایەوە

.

01:37 PM - 11/06/2020

گرتەیەكی تری ڤیدیۆیی هێرشی پۆلیسی ئەمریكا بۆ سەرخۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە بڵاوكرایەوە و هێندەی تری ناڕەزایی و نیگەرانیەكانی هاوڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی دژ بەپۆلیس و هێزە ئەمنیەكان زیاتر كرد، وەك لەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەردەكەوێت لەویلایەتی نیویۆرك ژمارەیەك پۆلیس بەكۆمەڵ هێرشدەكەنە سەر پایسكیل سوارێكی بەشداربووی خۆپیشاندانەكان، ئەمەش بەتۆمەتی ئەوەی لەڕێ رۆشتندا پێش ئۆتومبێلی پۆلیس كەوتووە، هاوكات پۆلیسەكان بەزللە و شەق ئازار و ئەشكەنجەیەكی زۆری ئەو هاوڵاتیە ئەمریكیە دەدەن.
زیاتر لەمانگێكە بەهۆی كوشتنی هاوڵاتیەكی رەش پێست شەپۆلی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی سەرانسەری ئەمریكای گرتووەتەوە و ڕۆژ بەڕۆژ لەفراوانتربووندایە، بەڵام لەمیانەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان لەهەندێك ویلایەت پۆلیس زۆر بەتوندی ڕووبەڕووی شەپۆلی ناڕەزایەتیەكان دەبێتەوە.

c7aF14wwhNI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە