کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار سوپاسی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكات

.

09:29 PM - 10/06/2020

سەرۆك كۆمار سوپاسی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكات  

وەك رێزگرتن لە هەوڵەكانیان لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و  پێشكەشكردنی تەواوی تواناكانیان بۆ خزمەتكردنی نەخۆش و توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم پزیشك، كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی كارگێڕی وەزارەتی تەندروستی كرد.
لە پەیامەكەدا كە لە رێی وەزیری تەندروستی عیراقەوە ئاڕاستەی سەرجەم پزیشك، كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی كارگێڕی وەزارەتی تەندروستی كراوە، سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاندووە، لە كاتێكدا عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە قۆناغێكی دژواردا تێدەپەڕێت، پزیشك و كارمەندانی كەرتی تەندروستی ئەوەی لە توانایاندا بوبێت بۆ خزمەتی نەخۆش و توشبوان ئەنجامیانداوە، هەر لە پەیامەكەدا سەرۆك كۆماری عیراق سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی كردووە و هیوای خواستووە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بە ئامانجی دورخستنەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە