.
05:25 PM - 10/06/2020
دکتور ئازاد دەلۆیی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین بە گەلی کوردستانی راگەیاند توشبووەكە هاووڵاتێکی شاری بەغدایە بە میوانی سەردانی ماڵی کەسو کاری دەکات لە خانەقین و نیشانەکانی کۆرۆنای لێ بەدێ دەکرێت ماوەی دوو رۆژە لە نەخۆشخانەی خانەقین کەرەنتین کراوە ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینەکەی گەراوەتەوە پۆزەتیفە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە .
ئازاد دەلۆیی راشیگەیاند ئەو گەنجە تەمەنی 19 ساڵە، دوای گرتنەبەری رێکارە تەندروسیتەکان روانەی میوانە خانەکەی پارێزگاری دیالە دەکرێت و لەوێ کەرەنتین دەکرێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە