کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵانتا یونایتد لە راهێنانەكانی بەردەوامە

.

04:08 PM - 09/06/2020

لە لایەكی ترەوە یاریزانانی یانەی ئەتڵانتا یونایتدی ئەمریكی لە ئەنجامدانی راهێنانە بە كۆمەڵەكان بەردەوامن ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی  ئەمریكا گرتنە بەری  ریكارە تەندروستیەكانی ئاسانتركرد وەك سەرجەم یانەكانی تریش پێش بەرێوەچوونی مەشق و راهێنانەكان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانەكان ئەنجامدەدرێت و لای خۆشیانەوە بۆ یەكەم جار یاریزانانی ئەتڵانتا یونایتد لە ژێر سەرپەرشتی فرانك  دی بۆری هۆڵندی راهێنەر لەسەر یاریگای ماریتا مەشقەكانیان ئەنجامدا  لای خۆشیەوە مایلز رۆبینسۆنی بەرگریكاری یانەكە لە لێدوانێكیدا ئاسوودەیی خۆی لە گەڕانەوە بۆ راهێنانەكان دەربڕی و ئاماژەی بەوەكرد ئەنجامدانی راهێنان و یاریكردنی 11یاریزان بەرامبەر 11یاریزان و ركابەریكردنی یەكتر ئاسوودەییان دەكات و زیاتر خۆیان بە دەسپێكی ركابەرییەكان ئامادە دەكەن  ووتیشی : هەست بە ئاسوودەیی و دڵنییایی دەكەین و سەرجەم یاریزانانی یانەكەشمان بەتەندروستییەكی باشەوە گەڕاونەتەوە راهێنانەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە