کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە وەزیرە نوێیەكانی كابینەكەی مستەفا كازمی

.

07:13 PM - 06/06/2020

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی 247 پەرلەمانتار بۆ متمانەدان بە حەوت كاندیدی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ پڕكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكان بەڕێوەچوو و تێیدا سالار عەبدولستار وەك وەزیری داد و ئیحسان شەمەری وەك وەزیری نەوت و محەمەد كەریم جاسم وەك وەزیری كشتوكاڵ دەنگیان لە سەر درا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا عەلا ئەحمەد حەسەن وەك وەزیری بازرگانی و حەسەن نازم وەك وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارو ئیڤان فائیق یەعقوب وەك وەزیری كۆچ و كۆچبەران و فوئاد حوسێن  وەكو وەزیری دەرەوەی عیراق دەنگیان لە سەر درا و دواتر سوێندی یاساییان خوارد.
دواتریش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە تیوتێكدا سوپاسی پەرلەمانی كرد كە دووبارە متمانەی بەحكومەتەكەی بەخشییەوەو تێیدا ئەوەی خستۆتەروو: ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكان، ڕاشیگەیاندووە: وەفادارو پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق و بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە