کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆرینیۆ بریاری خۆی لەبارەی كۆتینیۆ یەكلایی دەكاتەوە

.

12:37 PM - 01/06/2020

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی  هەڵوێستی خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی تۆتنهام ئاشكرا دەكات لەبارەی ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی بەرشەلۆنە    كۆتینیۆ لەم وەرزەدا و بەشێوەی خواستن لەریزەكانی بایرن میونشنی ئەڵمانی یاری دەكات كە ئەو یانە باڤاریە  ئامادە نەبوو بڕگەی كڕینی بەیەكجاری كارا بكات لەبەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ  بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی: یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی یەكێكە لەو یانانەی كە گرنگی بەگواستنەوەی كۆتینیۆ دەدات بەڵام مۆرینۆی راهێنەر ئەوە باش دەزانێت یانەكەی توانای ئەوەی نییە پارەی گواستنەوە و مووچە بەرزەكەی دابین بكات كە بۆ یەك وەرز 15 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە وەردەگرێت ئەمە جگە لەوەی كە ناوی ئەو یاریزانە لەپلانەكانیدا نییە بۆ وەرزی داهاتوو   راپۆرتە رۆژنامەوانیەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: یانەی نیوكاسڵ رەنگە ببێتە وێستگەی داهاتوی ئەو یاریزانە بەرازیلیە ئەوەش لەكاتێكدایە گۆڕانكاری لەخاوەندارێتی ئەو یانەیە بە وەبەرهێنەرێكی سعودی دەوڵەمەند  نزیكە كە بەنیازە ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی بكاتە راهێنەر كە رۆڵێكی گەورەی هەبووە لەبەرەو پێشبردنی تواناكانی كۆتینۆ كاتێك لەئیسپانیۆل بەیەكەوە بوون   جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری كۆتینۆ بێت بەهۆی زۆری مووچەكەی تا بتوانێت لەرێگەی فرۆشتنیەوە برەپارەیەكی باشی دەست بكەوێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە