کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان :بریارەكەی دادگای فیدڕاڵی سیاسییە

.

09:14 PM - 08/05/2024

 وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن خستەڕوو و رایگەیاند، بڕیارەكەی  دادگای فیدراڵی سەبارەت بەراگرتنی كارەكانی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، تایبەت بەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، سیاسییە و تەنها یەك لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.'

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی كوردستان لاوازدەكات، ئاماژەی بەوەشكرد بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سیاسیە و تەنها یەك لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت،راشیگەیاند یەكێتی سكاڵای تۆمار كردووەو تانەی لەو بریارەی  دادگای فیدراڵی داوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە