کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانەغاز: 67 ملیۆن دۆلار شایستەی داراییمان لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە

.

09:40 AM - 08/05/2024

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند، تەواوتی داهاتی کۆمپانیای دانەغاز لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 97 ملیۆن دۆلارە و بەرهەمی رۆژانەی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن پێ سێجایە و رۆژانە 38 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمدەهێنین.

 

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 داهاتی کۆمپانیای دانەغاز 97 ملیۆن دۆلار بوە و تەواوی قازانجەکەشی 38 ملیۆن دۆلارە، واتە بەراورد بە قازانجی ساڵی رابردو 12 ملیۆن دۆلار کەمیکردوە، ئەوەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت و غاز.

 

دەشڵێت، لە رۆژی 26ی مانگی (نیسان/4) کۆگایەکی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆری هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کرایە سەر، بەهۆیەوە بەرهەمهێنان راگیرا، لە دوای چەند رۆژێک لە جێبەجێکردنی رێکارەکان کە لە لایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقەوە جێبەجێکرا بەرهەمهێنان دەستی پێکردەوە.

 

ریچارد هۆڵ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان ژمارەی بەهێزیان تۆمارکردوە و بەرهەمهێنانی غاز بە ئاستی 46.4 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا بەردەوامە.

 

ریچارد هۆڵ ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرەوپێشچونێکی باش هەیە لە وەرگرتنی شایستەکانیان لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە ئەنجامی جێبەجێکردنی میکانیزمێکی پارەدانی نوێ کە لە ساڵی رابردوەوە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

 

لە راگەیەنراوی کۆمپانیای دانەغاز ئەوەشخراوەتەڕوو، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 تێکڕای رێژەی بەرهەمهێنان 56.75 ملیۆن بەرمیل بوە و بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردو رێژەی بەرهەمهێنان 10٪ کەمیکردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە