کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

.

08:59 AM - 08/05/2024

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو تاوتوێی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکەش، تایبەت دەبێت بە پرسی بە هەمیشەییکردنی زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەرانی گرێبەست و بڕیاریشە لەدوای بەهەمیشەیکردنیشیان لەم مانگەوە ناو و زانیارییەکانیان ئاڕاستەی بەغدا بکرێت بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە.

لای خۆشیەوە ئامانج رەحیم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بە هاوكاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە لەگەڵ سەرۆكی دیوان و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی، ڕاپۆرتێكی پڕ زانیارییان لەسەر كەیسی گرێبەستەكان ئامادەكردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای زانیاریەكانی ناو لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی گرێبەست كە لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و چاودێریی دارایی فیدڕاڵیش لیستی مووچەیان وەك گرێبەست پەسەندكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەندێك لە گرێبەستەكان 14 ساڵ خزمەتییان هەیە و نزیك بوونەتەوە لە تەمەنی خانەنشینی، ژمارەی گرێبەستەكانیش 30 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە