کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕوونكردنەوە لەسەر قەرزەكان دەدات

.

07:43 PM - 26/05/2020

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قەرزەكان بڵاوكردەوە.
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وتارێكدا رایگەیاند: حكومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، ئەو وتانەی كاردانەوەی پەرلەمانتاران و راوێژكاران و چاودێران و سیاسەتمەدارانی لێكەوتەوە‌و دواتر نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو قەرزانەوە بڵاوكردەوە.
لەو ڕوونكردنەوەیەدا هاتووە: لەچەند مانگی ڕابردوو و لەچەندین بۆنەی جیا سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە بابەتی قەرزەكان داوە و ڕوونیكردۆتەوە: بەشێكی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەكرێت، پاشەكەوتی مووچەیە و دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی.
ئاماژەبەوەشكراوە: لەدوای دوا وتاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە باسی قەرزەكان كراوە، ژمارەیەكی زۆر لەكەس و لایەنەكان كە تا ئێستا بێدەنگ بوون، هاتنە ئاخاوتن و ڕوونكردنەوەیان داوە و دواجار دانیان بەو ڕاستیانە دانا كە دەمێكە باسیان دەكرێت و  نووسین و ڕوونكردنەوەكانیان سەلمێنەری ئەوە بووە، ئەو قەرز و ئیلتیزاماتانە هەن و دەبێت واقعیانە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
ئەوەخراوەتەڕوو: سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرێوبەرایەتیەكی ڕاسپاردووە لەزووترین كاتدا ڕاپۆرتێكی وورد لەسەر هەموو قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی ئامادە بكەن بۆئەوەی ئاراستەی پەرلەمان و ڕای گشتی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە