.
12:56 PM - 24/05/2020
مه‌نسوور یاقوتی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد ڕایگه‌یاند كه كتێبی ئایینی یارسان له ئه‌فسانه‌كانی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران مۆڵه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێدراوه.
مه‌نسوور یاقووتی ڕاشیگه‌یاندووه كه ماوه‌ی سێ ساڵ كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه كردووه.
كتێبه‌كه باس له بیروباوه‌ڕه‌كانی خه‌ڵكی یارسان له بواره جیاوازه‌كانی تایبه‌ت به‌و ئایینه ده‌كات.
مه‌نسوور یاقوتی نووسه‌رێكی ناوداری كورده كه خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌مه و ته‌مه‌نی 72 ساڵه و دانیشتووی پارێزگای كرماشانه.
PUKmedia
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە