کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد

.

05:48 PM - 28/03/2020

لەگەڵ گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نەوتیش بە ئاستێكی زیاتر دەستی بە دابەزین كردوەو ئەمرۆش لە چوارچێَوەی یەك هەفتەی زیانە بەردەوامەكانیدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی سەدا 5 كەمیكرد.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەكانی بازاڕی وزە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا لەسەدا 4 پۆینت 86 دابەزیوە و بە كەمبونەوەی  دۆلارێك و 28 سەنت بە 25 دۆلارو 6  سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت/ ئەمە لەكاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا لەسەدا 3 پۆینت 36 دابەزیوەو بە كەمبونەوەی  76 سەنت بە 21 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دابەزینی نرخی نەوتی برینتیش لە كاتێكدایە ماوەی چوار هەفتەیە بەردەوام نرخی نەوت بە كاریگەری كەمبونەوەی قەبارەی خواستەكان و زیادبونی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا روو لە دابەزینەو بەپێی ووتەی فاتح بیرۆڵا بەرێوەبەری ئاژانسی ووزەی نێودەوڵەتیش بە گرتنبەری قەدەغەی هاتوچۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و ناچاركردنی نزیكەی 3 ملیار كەس بەوەی لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە خواست لەسەر نەوت بەرێژەی سەدا 20 دابەزیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە