.
02:39 PM - 28/03/2020
ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەچونە خولی یانەكانی ئەرجەنتین و یاری كردن لەگەڵ بەهێزترین و دیارترین یانەی ئەو وڵاتە نزیك بۆتەوە كە یانەی بۆكاجۆنیۆرزە .
كاڤانی لەساڵی 2013ەوە پەیوەندی بەیانەی پی ئێس جی كردووە و لەو ماوەیە لە 300 یاریدا بەشداربووە و توانیویەتی 200 گۆڵیش تۆماربكات هەروەها یاریی بۆ یانەكانی پالێرمۆ و ناپۆلی ئیتاڵیش كردووە لەكۆتایی ئەم وەرزە ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی دێت و تائێستا لەسەر نوێكردنەوەی نەگەیشتۆتە رێككەوتن .
سەرچاوەكانی هەواڵیش باس لەوە دەكەن : ریزی یانەكە جێدەهێڵێت لەمبارەیەوە رۆژنامەی لیكیپ بڵاویكردۆتەوە : یانەی بۆكا جۆنیۆرز لەگەڵ یاریزانی ناوبراو لەگفتوگۆدایە و هەوڵی گواستنەوەی دەدات تا رادەیەكیش بەبۆندەكە رازی بووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە