کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جه‌نگى پشتیوانى یه‌كێتى بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان دووپاتكرده‌وه‌

.

02:13 PM - 27/03/2020

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ئازارى 2020، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانى دیوانى پارێزگاى سلێمانى كردو له‌لایه‌ن (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) پارێزگارى سلێمانى و (ئاوات محه‌مه‌د) قائیمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى پێشوازیلێكرا.

له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ مه‌به‌ستى دوپاتكردنه‌وه‌ى  پشتیوانى یه‌كێتى بۆ حكومه‌تى خۆجێیی سلێمانى سه‌ردانى كردبوو، لاهور شێخ جه‌نگى پشتیوانى بۆ حكومه‌تى خۆجێیی سلێمانى دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: له‌هه‌ر شوێنێكدا حكومه‌ت پێویستى به‌هاوكارى بێت، یه‌كێتى ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كه‌، وتیشى له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م دۆخه‌دا، یه‌كێتى ئاماده‌ى هاوكاریكردنى یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانى پارێزگاى سلێمانییه‌، وتیشى له‌رێگه‌ى هاوكاریكردنى یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌، یه‌كێتى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌ست پێده‌كات.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، ستایشى هه‌وڵ و ماندووبوونى یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان و هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانى كرد، كه‌به‌یه‌ك تیم خزمه‌تى هاووڵاتیان . لاى خۆشیه‌وه‌ 

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی هاوڵاتیان و حکومەت و لایەنە سیاسیەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت و ڕێکخراو و میدیاکانی کرد، کە وەک یەک تیم لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخەدا کاردەکەن بەتایبەتیش سوپاسی هاوسەرۆکی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) و (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)ی کرد کە پشتیوانی تەواوی بەرنامەو پلانەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانین.

cjrpNzaBJhc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە