کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داغستان 76 منداڵی داعش دەگەڕێنێتەوە وڵاتەكەیان

.

11:03 AM - 19/01/2020

نوسینگەی لیژنەی نیشتمانی روسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند دەسەڵاتداران توانیویانە 76 منداڵ لەناوچەكانی شەڕ لە عێراق و سوریاوە بگەڕێننەوە بۆ ناو كەس و كارەكانیان لە كۆماری داغستانی فیدراڵی سەر بە روسیا.
ئیگۆر سیرۆتكین جێگری بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا و بەڕێوەبەری نووسینگەی لیژنەی نیشتمانی روسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاماژەی بەوە كرد كە دەسەڵاتدارانی داغستان كار بۆ ڕاهێنانەوەی ئەو منداڵانەو تێكەڵكردنەوەیان بە كۆمەڵگای وڵاتەكەیان دەكەن و مافی تەندروستی و خوێندن و پاراستنی كۆمەڵایەتیان بۆ دابین دەكرێتەوە.
پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی حكومەتی كار بەڕێكەری ڕوسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو وڵاتەكەی شان بەشانی وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو كار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ژن و منداڵانەی وڵاتەكانیان دەكەن كە لە سوریاو عێراقدا لەناو ڕیزەكانی داعشدا بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە