کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی باران بارین و لافاوو 10 كەس گیانیان لەدەستدا

.

01:22 PM - 13/01/2020

لەشەوی رابردووەوە و باران بارینێكی بەخوڕ بەشێك لەشارەكانی پارێزگای سیستان و بلوجستانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانی گرتۆتەوە، پەیامنێری گەلی كوردستان لەئێران ئاشكرایكرد بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان تائێستا 10 كەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار خانووش رووخاوون و ژێر ئاو كەوتوون، باسی لەوەشكرد: ژمارەیەكی زۆر لەدانیشتوانی ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە بەهۆی شەپۆلی باران بارین و لافاوەوە گیریان خواردووە و ڕێگای هاتووچۆی نێوان شارەكانیش پچڕاوە و لەهەندێك ناوچە تیمەكانی فریاكەوتن بەهێلیكۆپتەر هەوڵی ڕزگاركردنی قوربانیان دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە