کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ بووە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی

.

12:32 PM - 16/12/2019

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی رۆڵێكی كاریگەری لەسەركەوتن و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەی یانەی یۆڤانتۆس هەبوو لەخولی یانەكانی ئیتاڵیاو بووە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی   لەمیانی یارییەكی هەفتەی 16دا یانەی یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ئۆدینێزی دووچاری شكست كرد   رۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ لەدەقیقەكانی 9 و 37 تۆماربكات   دوای ئەو دوو گۆڵەش تۆری ئۆپتای تایبەت بەئامار و سەرژمێری ئاشكرایكردووە : رۆناڵدۆ بۆتە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی  لەماوەی 15 وەرزی رابردوودا و لە وەرزی 2005-2006ەوە تائێستا هیچ یاریزانێك لەپێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپادا نەیتوانیوە زیاتر لە 10 گۆڵ تۆمار بكات   كە لەم وەرزە كریستیانۆ خاوەن 11 گۆڵە و 9 گۆڵی لەخولی یانەكانی ئیتاڵیادا بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە