کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاوەنی كۆمپانیایەك دەستگیردەكرێت

.

11:24 AM - 15/12/2019

لەسەر سكاڵای شەش هاوڵاتی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن كە بەبیانوی نۆژەنكردنەوەو دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە .

پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەدژی خاوەنی كۆمپانیایەك تۆماركرد كە بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە پارەیان لێسەندراوە ، بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵاتووە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت .

لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع ) خاوەنی كۆمپانیای (م ، ه ) ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی ( 453 ، 456 و 457 ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس خاوەنی كۆمپانیاكە پارەی پێشەكی لەسكاڵاكاران وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون ، بەڵام دواتر هەڵاتووە .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە