کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیەو ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤیاریاڵ و ڤالانسیا یاری دەكەن

.

11:23 AM - 15/12/2019

ئەمڕۆ هەفتەی 17ی خولی یانەكانی ئیسپانیا دوو یاریی بەهێز و گرنگ لەخۆدەگرێت  سەرەتا سەعات 8  و 30 دەقیقەی شەو هەردوو یانەی سیڤیلیە و ڤیاڕیاڵ لە یاریگای رامۆن سانچێز پیس خوان و بە بەشداری بەشێكی زۆری یاریزانە سەرەكی و بە تواناكانیان بەیەك دەگەن   سیڤیلیە هەوڵدەدات بگەرێتەوە سەر ئەنجامە باش و بردنەوەكانی و سێ خاڵی تر دەستەبەربكات، بەتایبەت سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی ریاڵ مەدرید وەربگرێت، چونكە ئەو یانەیە بەر لەهەفتەی 17 خاوەنی 31 خاڵەو پلەی سێیەمی گرتووە، لەهەمان كاتدا ڤیاریاڵ بارودۆخی باش نییەو لەشەش یاریی رابردوودا نەیتوانیوە بردنەوە تۆماربكات و چوار شكست و دوو یەكسانبوونی هەیە  هەروەها لە دوا یاری هەفتەی 17ی خولەكەدا   كە سەعات 11ی شەوی ئەم شەو  دەست پێدەكات   یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای میستایا دەبێتە میوانی یانەی ڤالانسیا   لە پێناو ئامادەكاری باشتر و دووركەوتنەوەی یاریزانەكانی لە راگرت و پێكان   زێنەدین زێدانی فەڕەنسی و راهێنەری میرینگی لە پلانی ئەوەدایە چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی لە یارییەكەی بەرامبەر بە ڤالانسیا دووربخاتەوە و بۆ ئەوەی بتوانن لە یاری كلاسیكۆی شەوی چوارشەممەی داهاتوودا بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن و بردنەوەشیان لەو یاریەدا پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بگرن  ئەمرۆش هەریەك لە مارسیلۆو ئەسینسیۆو هازاردیش مەشق و راهێنانیان بەشێوەیەكی ئاسایی كردووە، هەروەها زێدان رایگەیاندووە: ڤالانسیا ئاستێكی بەرزی هەیەو ئەنجامەكانیشی باشن، تا سەری ساڵ سێ یاریی گرنگ و بەهێزمان لەپێشەو خاوەن 25 یاریزانیشم بۆیە بۆ ئەو یارییانە پشت بەسەرجەمیان دەبەستم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە