کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن: پێویستە بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەران رابگیرێت

.

09:36 PM - 12/12/2019

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر داوا دەكات هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران رابگیرێت، ئامادەیی ئەمریكاشی نیشانداوە بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی لەپێناو كۆكردنەوەی رای گشتی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر كوشتنی بەبەرنامەی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی جووڵانەوەی ناڕەزایی لە عیراق.
مۆرگان ئۆتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەو كاتەی خۆپیشاندەران بەشێوەیەكی ئاشتیانە ناڕەزایی دەردەبڕن، ئەگەینە ئەو بڕوایەی كە ئەبێت خۆپیشاندەران چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن، وا باشتریشە وڵاتەكان رێگە بەهاوڵاتییەكانیان بدەن بەشێوەیەكی ئازادانە بیرو بۆچوونەكانی خۆیان دەربڕن، ئەوان داوای حكومەتێكی باش و شەفاف دەكەن، لەسەر ئاستی جیهاندا، واشنتۆن پشتگیرییان لێدەكات، پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكان و جووڵانەوەی ناڕەزایەتی لەعیراق دەكات، مافی خۆشیانە خۆپیشاندان بكەن، دەیانەوێت لێپرسینەوە لە حكومەت بكەن، تاوەكو ریفۆرم ئەنجامبدات، بەشێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆیدا بكات، ئامادەیشی تێدا بێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە