کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خالید شوانی: حكومەتی ئێستای عێراق دەتوانێت پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت

.

10:41 PM - 10/12/2019

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەو پاساوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراقی رەتكردەوە كە باسی لەوە كردبوو كە بە هۆی ئەوەی حكومەتەكەی بۆتە كاربەڕێكەر، ناتوانێت پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكات.
خالید شوانی رایگەیاند: بە پێی یاسای كارگێڕی دارایی بە روونی باسی ئەوە دەكاتە حكومەتی عێراق كاربەڕێكەر بێت یان نا، دەسەڵات و مافی ئەوەی هەیە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا وەزیری هەرێم ئەوەی خستەڕوو كە كاری لە پێشینەیان لەگەڵ حكومەتی عێراق ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە