کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داڤید ڤیا بەیەكجاری وازدەهێنێت

.

11:56 AM - 08/12/2019

یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی ژاپۆن كۆتاییهات، لەدوا هەفتەی ئەو خولەدا هەردوو یانەی ڤیسیل كوبی و جوبی لۆ  ئیۆاتا بەیەكگەیشتن،  لەئەنجامیشدا یانەی ڤیسیل كوبی توانی یارییەكە بەچوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ببباتەوە، گۆڵەكان لوكاس پۆدۆ لسكی سێ گۆڵ و داڤید ڤیاش گۆڵێكی تۆماركردن،  ئەو یارییە بۆ ڤیا گرنگییەكی تایبەتی هەیەو دوا یاریی بوو لەخولەكەو بەیەكجاری واز لەیاریكردن دەهێنێت، ڤیای گۆڵكەری مێژووی ئیسپانیا بریاری وازهێنانی یەكجاری داوە لەیاریكردن و رۆژی 21ی ئەم مانگەو لەیارییەكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیمپراتۆر  هەروەها لەدوا یاریی خولەكەش بەئامادەبوونی چەندین هاورێ و كەسی نزیك لەیاریزانی ناوبراو، مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ رێكخرا  دەستپێكی دەركەوتنی داڤید ڤیا لەریزی یانەی سپۆرتینگ خیخۆن بووە، دواتر رووی لەهەریەك لەیانەكانی ریاڵ زارا گۆزاو ڤالانسیاو بەرشەلۆنەو ئەتڵەتیكۆ مەدریدو  مل بۆرن سیتی و نیویۆرك سیتی كردووە ،بەتۆماركردنی 59 گۆڵ لە 98 یاریدا بەگۆڵكەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دادەندرێت  لەگەڵ هەڵبژاردەكەش بۆتە پاڵەوانی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2002 و مۆندیالی 2010

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە