کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باوكی گواردیۆلا:رەنگە پیپ بگەرێتەوە بەرشەلۆنە

.

11:38 AM - 05/12/2019

 ڤالنتی گواردیۆلا باوكی پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەرسیتی ئینگلیزی دوپاتیكردەوە رەنگە كوڕەكەی بگەرێتەوە بۆ راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە كە لەو یانەیە وەك یاریزان و راهێنەرایەتی مێژوییەكەی بۆ خۆی تۆمار كرد كاتێك لەكۆی 17 نازناو لەماوەی 4 وەرز 14 نازناوی بەدەستهێنا  ڤالنتی لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین راهێنەر لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی كەتەلۆنیا لەبری كوڕەكەی كە سەرقاڵ بوو بەیاری نێوان مان سیتی بێرنلی لەپریمەرلیگ وتی: رەنگە ئەوە روبدات و پیپ بگەرێتەوە بۆ سەرپەرشتی كردنی بەرشەلۆنە   بەڵام ئەوەی ئاشكرا كرد كە كوڕەكەی لەو كاتەی ماڵەكەی بەجێ هێشتووە بریارەكانی خۆی دەیدات و هیچ جۆرە ئامۆژگاریەكی پێشكەش نەكردووە تایبەت بەكارەكەی   جێی وەبیرهێنانەوەیە : پیپ گواردیۆلا دوای كاروانێكی 4 وەرزە لەنێوان ساڵانی 2008 تا2012 3 نازناوی لالیگای ئیسپانی و 2 نازناوی چامپیۆنس لیگی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستهێنا و ریزەكانی بەرەو بایرن میونشنی ئەڵمانی بەجێ هێشت و لەگەڵ ئەو یانە باڤاریەش لەنێوان 2013بۆ2016 7 نازناوی ناوخۆیی بەدەستهێنا لەوانە 3 نازناوی بۆندس لیگابوو   دوای ئەوە چووە مانچستەرسیتی و لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیەش 7 نازناوی ناوخۆیی بەدەستهێناوە لەوانە 2 نازناویان پریمەرلیگ بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە