کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لەئامادەباشیدان بۆ هەر وەڵامێكی تیرۆرستانی داعش

.

10:14 PM - 04/12/2019

ئەمشەو جارێكی تر تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیان لەسنوری دەكەو قەرەبڵاغ  لەسنوری كوڵەجۆو خانەقین   داوەو تێكشكاون.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند: تیرۆرستانی داعش بەهاوەن پەلاماری  هێزەكانی پێشمەرگەیان لە گوندی قەرەبڵاغ  داوەو دواتر پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لەگوندی دەكەی خۆرئاوای خانەقین داوە.
سەرچاوەكەوتیشی: سێ هاوەنیان ئاڕاستەی گوندی قەرەبڵاغ و كردوەو دواتر  لەقۆڵی گوندی دەككەوە كە ئەكەوێتە سنوری خۆرئاوای قەزای خانەقین پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیانداوەو   هێزەكانی پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست و پەلامارەكەیان تێكشكاندوە.
باسی لەوەشكرد: هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لەئامادەباشیدان  بۆ هەر وەڵامێكی تیرۆرستانی داعش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە