کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵڕۆژی شەهیدانی یەكێتی (گردە درۆزنە) بەرز رادەگیرێت

.

04:44 PM - 04/12/2019

ئەمڕۆ 4-12-2019 ، بەدروشمی ( شەهیدانی گردە درۆزنە سمبولی قارەمانی و بەرخۆدانن )، لە پارێزگای هەڵەبجە بەئامادەبوونی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و هەڤاڵان محمود سەنگاوی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و حامیدی حاجی غالی و عەدنانی حەمەی میناو لیپرسراوانی حزبی و حكومی و جەماوەرێكی بەرفراوانی سنورەكە، لەڕێورەسمێكی شایستەدا بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەڵەبجە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی شارەزوور، حەڤدەهەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی تەپەكوڕەو گردە درۆزنەی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستانی بەرز راگیرا.

لەدەستپێكی مەراسیمەكەدا هەمووان چەند ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان وەستان، دوای دانانی تاجە گوڵینەی رێز و وەفا، پەیامی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خوێندرایەوە، دواتریش، خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بەخانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان كرا.
لەبەشێكی دیكەی ڕێوڕەسمەكەدا، عەتا سەراوی نوێنەری كەسوكاری شەهیدانی تەپەكوڕەو گردەدرۆزنە، وتاری بنەماڵەی شەهیدانی خوێندەوە و رایگەیاند : لەمرۆژەدا پێمان خۆشە بەهەموو خەڵكی كوردستان بڵێین تاخاوەنی هێزێكی وەك یەكێتی بین ئامادەین سەدان كەسی ترمان بۆ ئازادی و ئارامی كوردستان و نەتەوەكەمان ببەخشین.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دروستبونییەوە تاوەكو ئەمڕۆ لەخەبات و تێكوشان و قوربانیدان درێغی نەكردوە، لەپێناو خاك و بەدەستهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەماندا، بەهەزاران شەهیدیداوە.

حەڤدە ساڵ لەمەوبەر، لەئان و ساتی بەرگریكردن لەهەڵەبجەو شارەزووردا لەگوندی تەپە كوڕەو گردە درۆزنە پۆلێك پێشمەرگەی قارەمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەدەستی تیرۆرستان شەهید كران.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە