کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاسیمیرۆ هەرەشەی بەشدارنەكردنی لەسەر لەیاری كلاسیكۆ

.

12:32 PM - 03/12/2019

 لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی یاری كلاسیكۆ لەبەرامبەر بەرشەلۆنە لەرۆژی18ی ئەم مانگە یانەی ریاڵ مەدرید خۆی بۆ قۆناغێكی گرنگ و قورس ئامادە دەكات  بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە: كاسیمیرۆی بەرازیلی و یاریزانی هیڵی ناوەراستی ریاڵ مەدرید هەرەشە لەپلانەكانی زێنەدین زێدانی راهێنەری مێرینگی دەكات پێش یاریە چاوەروان كراوەكەیان لەبەرامبەر یانە كەتەلۆنیەكە  باسی لەوەكردووە: زێدان ترسی ئەوەی هەیە كاسیمیرۆ نەتوانێت لەبەرامبەر بەرشەلۆنە یاری بكات بەهۆی كەڵەكەبونی كارتە زەردەكانی بەتایبەت كە تەنها یەك كارتی زەردی ماوە تا بۆ یەك یاری یانەی شاهانە بەشداری نەكات   رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات: ریاڵ مەدرید ئامادەكاری بۆ روبەروبونەوەی ئیسپانیۆل و ڤالانسیا دەكات پێش یاری كلاسیكۆ و ئەگەر كاسیمیرۆ لەبەرامبەر ئیسپانیۆل كارتێكی زەرد وەربگرێت ئەوا ئەو مەترسیە دەڕەوێتەوە و لەبەرامبەر ڤالانسیا بەشداری ناكات و ئەو یاریە نمونەییە بۆ ئەو یاریزانە بەرازیلیە تا كارتە زەردەكە وەربگرێت و بەشداری كردنی لەیاری كلاسیكۆ زامن بكات   جێی باسە لەسەرەتای دەستپێكردنی یاریەكانی ئەم وەرزە كاسیمیرۆ یەكێكە لەیاریزانە سەرەكیەكانی پێكهاتەكەی زێدان و لەلالیگا و چامپیۆنس لیگ بەشداری لە 19 یاریدا كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە