کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی ئیدارەی گەرمیانی بەسەركردەوە

.

06:41 PM - 02/12/2019

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان و شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و د.خەسرەو گوڵ سەرۆكی دەزگای ئاسایش و وەفدێكی هاورێی سەردانی سنووری گەرمیانیان كرد و خێزان و كەسوكاری شەهیدانی كردەوە تیرۆریستییەكەی كوڵەجۆیان بەسەر كردەوە.
هەر ئەمڕۆ لەدیوانی ئیدارەی گەرمیان كۆبونەوەیەك لەنێوان جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پێشمەرگە و سەرپەرشتیاریی ئیدارەی گەرمیان و مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر و قەرەتەپەی هێزەكانی پێشمەرگە و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لێپرسراوە باڵاكانی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش تایبەت بە ڕووداوەكانی ئەمدواییەی ناحیەی كۆكسی سنوری قەزای كفری و دۆخی ئەمنی ئەو سنورە بەڕیوەچوو.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای بەخێرهاتنی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەفدی هاورێی، رایگەیاند، ئەم سەردانەی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ ئیدارەی گەرمیان و تاوتوێكردنی رەوشی ئەمنی سنوری ناحیەی كوڵەجۆ و حەمرین ئێستا گرنگی خۆی هەیە و رۆڵی باشی دەبێت لە پاراستنی ئەمنیەتی ئەو ناوچانە.
لەبارەی بەرنامەی سەردانەكەشیەوە، سەمیر هەورامی وتەبێژی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راگەیاند:   قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنییەكانی گەرمیان كۆبۆوە و بڕیاریدا رێوشوێنی ئەمنی زیاتر بۆ رێگری لە دزەكردنی تیرۆریستان لە ناوچەكە بگیرێتەبەر، هەروەك قوباد تاڵەبانی بڕیاریشیدا كێشە و گرفتەكانی كەرتی تەندروستی لە سنووری گەرمیان چارەسەر بكات

5NsOya2RGI4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە