کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 14ی پریمەرلیگ درێژەی دەبێت

.

12:53 PM - 01/12/2019

ئێوارەی ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی نایابی ئینگلتەرا درێژەی دەبێت و چەند رووبەروو بوونەوەیەكی گرنگیش بەڕێوە دەچن   سەرەتاش لە یەكەم یاریدا سەعات 5 بە كاتی هەرێمی كوردستان   یانەی ئارسناڵ دوور لە یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی نۆریچ سیتی   دوای ئەوەی بەهۆی ئاستە خراپەكانی یانەكەیانەوە ئۆنای ئیمری لە ئەركی راهێنەرایەتی گەنەرز دوور خرایەوە و لە شوێنی ئەو لیۆنبێرگیان كردە راهێنەری كاتی یانەكەیان   ئەو راهێنەرە سویدیە بە نیازە بۆ ئەو یاریە چەند گۆرانكارییەك بكات   ئەویش تا بتوانن بەرامبەر نۆریچ سیتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە بردنەوەشیان لەو یاریەدا كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكانی ئەم دواییەیان بهێنن   لە یارییەكی تریشدا كە سەعات 7  و 30 دەقیقە بە كاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت   یانەی لیستەرسیتی لە یاریگای كینگ پاوەر ستادیۆمی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی ئیڤەرتۆن دەكات   لە پێنج یاری رابردووی خولەكەدا لیستەر توانیویەتی 5 بردنەوە تۆمار بكات   هەر بۆیە یاریزانانی ئەو یانەیە بە هەموو توانایەكی خۆیانەوە بۆ رووبەروو بوونەوەی ئیڤەرتۆن ئامادەكارییان كردووە   لە دوا یاریشدا كە بە هەمان شێوە سەعات 7  و 30 دەقیقەی شەو دەست پێدەكات   هەردوویانەی مانچستەریونایتد و ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد رووبەرووی یەك دەبنەوە   ئەنجامی ئەو یاریەش بۆ هەردوو یانە گرنگیەكی زۆری دەبێت   بە تایبەتی بۆ یاریزانانی مان یونایتد كە دەیانەوێت بە سوود وەرگرتن لە یاریگا و پاڵپشتی هاندەرانیان سێ خاڵی گرنگی ئەو یاریە بەدەست بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە