کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن پێنجەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

.

01:36 PM - 27/11/2019

یانەی بایرن میونشن درێژەی بەبردنەوە و ئەنجامە باشەكانیدا و پێنجەم بردنەوەی لەسەریەكی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار كرد   یانەی سرڤینا زڤیزدای سربی یارییەكی جەولەی پێنجەمی بەرامبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كرد   لەگێمی یەكەم یاریزانانی یانەی بایرن میونشن بەئاستێكی بەرز دەركەوتن سەرەرای هەوڵی یاریزانانی سرڤینا  توانیان ئەو گێمە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن   گۆڵەكەش لیۆن گۆریتسكا لەدەقیقەی 14 تۆماری كرد   لەگێمی دووەم یاریزانانی بایرن میونشن درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیاندا و كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی لەدەقیقەكانی50 و 60 و 64 سێ گۆڵی یەك لەدوای یەكی تۆماركردو بووە هاتریك   هەروەها لەدوای سێ دەقیقە هەر ئەو یاریزانە لەدرێژەی پیشاندانی ئاستە بەرزەكەی گۆڵێكی تری تۆماركرد و بووە سوپەر هاتریك   هەر لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 89 تۆلیسۆ گۆڵێكی تری بۆ تۆمار كردن   لەكۆتایدا یانەی بایرن میونشن توانی بەئەنجامێكی گەورە و بەشەش گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكە بباتەوە و بووە پێنجەم بردنەوەی لەسەریەك و بە 15 خاڵ لەپێشەنگی گروپەكە جێگیربووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە