کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناشفیڵ (3-6) بەرامبەر ڤانكوڤەر دووچاری دۆڕاندن بۆوە

.

02:25 PM - 22/11/2019


لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی هۆكی سەرسەهۆڵی ئەمریكا و لە ركابەرییەكانی گروپی سێنتراڵ  هەردوو تیپی ناشفیڵ و ڤانكوڤەر رووبەرووی یەك بوونەوە   لە گێمی یەكەمدا ڤانكوڤەر ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لەو گێمەشدا بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێش تیپی خاوەن یاریگا كەوتن  لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی ڤانكوڤەر كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لەو گێمەشدا بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێش تیپی ناشفیڵ كەوتن  سەرەرای ئەوەی لە گێمی سێیەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لەو گێمەشدا هەردوولا بە گۆڵێك یەكسان بوون  بەڵام لە كۆتاییدا تیپی ڤانكوڤەر بە 6 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ یاریەكەی لە تیپی ناشفیڵی خاوەن یاریگا بردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە