کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 17 جۆر سەوزە ومیوە گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی

.

04:11 PM - 16/11/2019



وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكرایكرد، عیراق لە بەرهەمهێنانی 17 جۆر سەوزە‌و میوەدا گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی، ئەو دەستكەوتەش بەهۆی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییەوە هاتۆتەدی.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرایكرد: دابینكردنی پشكی ئاوی پێویست بۆ كێڵگەكان, هانی جووتیارانی داوە كە بەرهەمهێنانی سەوزە‌و میوە زیادبكەن، ئەمەش بوەتەهۆی ئەوەی بەدرێژایی ساڵ.... 17 جۆر سەوزە‌و میوە بەرهەم بهێنرێت كە بەشی پێداویستیەكانی ناوخۆ بكات.
وتیشی: ئەوەی ڕوودەدات لە ئەنجامی ڕێگری كردن بووە لە هاوردەكردنی هەندێك بەروبوومی كشتوكاڵی ‌و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی لەوانەش تەماتە، خەیار، پەتاتە، باینجان، كەلەرم، قەڕنابیت، گێزەر، كاهوو، نەبەق، گەنمەشامی، خورما، شووتی، كاڵەك، سیر، تەڕەپیاز، هەنار‌و نەمام. جگە لەوانەش بەرهەمی گەنم‌و جۆ هەروەها هێلكە‌و مریشك ‌و ماسی پێداویستی بازاڕەكانی عیراق پڕدەكەنەوە، لەبەرئەوە هاوردەكردنی ئەو جۆرە بەرهەمانە ڕاگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە