کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیدرێر بردنەوەی بەرامبەر جۆكۆڤیچ دەستبەركرد

.

11:30 AM - 15/11/2019


لەدرێژەی یارییەكانی  دوا پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی تێنسی سەرزەوی كوڕان و لە یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزدا رۆجێر فیدرێری سویسری و نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی بەیەك گەیشتن  فیدرێر لەسەرەتای یاریەكەوە بە ئاستێكی بەرزوە دەركەوت  و توانی كۆمەڵەی یەكەم بە ئەنجامی 6خاڵ بەرامبەر 4خاڵ لەبەرژەوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە  لە كۆمەڵەی دووەمیش فیدرێر لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بوو وەتوانی ئەو كۆمەڵەیەش 6-3بباتەوە و یاریەكە بەسودی خۆی بە دووكۆمەڵەی بێ وەڵام كۆتایی پێ بهێنێت  بەم بردنەوەیەش فیدرێر دوای دۆمینیك تیم  دووەم بلیتی كۆمەڵەكەی بەدەستهێنا و بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكە سەركەوت و نۆڤاك جۆكۆڤیچیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد و پێشەنگی ریزبەندی جیهانی لەبەرژەوەندی  رافاییل نادالی ئیسپانی تا كۆتایی ركابەریەكانی ئەمساڵ جێهێشت  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە