کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دوادەخات

.

11:24 AM - 12/11/2019

راپۆرتەرۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا جەختیان لەوە كردەوە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نیازی ئەوەی هەیە دۆسیەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە دوابخات   بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە   ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە بەهیچ شێوەیەك نیازی ئەوەی نیە ریزەكانی یانەكەی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا جێبهێڵێت بەڵام نایەوێت خۆی بە گرێبەستێكەوە لەگەڵ یانەكەی ببەستێتەوە بەو پێیەی ئارەزووی یاریكردن تا كۆتایی ژیانی وەرزشی خۆی لە ریزی ئەو یانەیە دەكات   پێشتریش جۆزێب ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندبوو بە نیازی ئەوەن گرێبەستێكی هەتاهەتایی پێشكەش بەمیسی بكەن   رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد : میسی هەوڵی قۆستنەوەی بڕگەكانی ناو گرێبەستەكەی نادات بەڵكو ئارەزووی ئەوە دەكات لە كۆتایی هەموو وەرزێك هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی خۆی بكات و دواجار بڕیارلەسەر داهاتووی خۆی بدات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە