کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا: هیچ كەسێك مافی نییە دەست بەسەر سامانەكانی سوریادا بگرێت

.

07:52 - 09/11/2019

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری ئەنتاڵیای باشووری وڵاتەكەی رەخنەی لە بڕیاری ئەمریكا بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی سوریا كرد و  رایگەیاند هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە دەست بەسەر سامانە سروشتییەكانی سوریادا بگرێت , وتەی ئەمریكاشی بۆ هێشتنەوەی بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا بۆ پاراستنی ئەو كێڵگە نەوتییە بەبانگەشە زانی .
لە بەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری دەرەوەی توركیا تیشكی باسی لە لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كرد و رایگەیاند ئەو هێرشانە بۆ پووچەڵكردنەوەی پیلانگێڕییەكی نێودەوڵەتی دژی توركیا بووە ، تەئكیدیشكردەوە كە توركیا سەركەوتنێكی گەورەی سەربازی و سیاسی و دیبلۆماسی لە پرسی سوریادا بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە