کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیروانی نوێ و دهۆك بە دوو گۆڵ یەكسانبوون

.

11:09 PM - 07/11/2019

لە خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و لە هەفتەی پێنجەم هەردوو یانەی سیروانی نوێ و دهۆك لە سەر یاریگای سیروانی نوێ‌ روبەڕوی یەك بوونەوە و بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.
گێمی یەكەم سیروانی نوێ دەستپێشخەری كرد و لە ڕێگەی یاریزان میلاد عەبدولوەهاب گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.
لە خولەكی 32 ی ئەو گێمە یاریزان مستەفا حەسەن ئەنجامەكەی بۆ یانەی دهۆك یەكسانكردەوە و گۆڵێكی بۆ یانەی میوان تۆماركرد و گێمی یەكەم بە یەكسانبوون و بە گۆڵێك بۆ هەر لایەك كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم بە هەمان شێوەی گێمی یەكەم یانەی سیروانی نوێ‌ دەستپێشخەریان كرد و لە دەقیقەی 62 لە ڕێگەی  یاریزان میلادەوە جارێكی تر تۆڕی گۆڵی دهۆكیان هەژاند و بە 2 گۆڵ پێشكەوتن.
یاریەكە تا دوا خولەكەكان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی سیروانی نوێ بەردەوامی هەبوو تا لە خولەكی 88 یاریزان چیا نازی ئەنجامەكەی بۆ یانەی دهۆك یەكسانكردەوە و ڕێگری لە سەركەوتنی یانەی سیروانی نوێ كرد.
بەم ئەنجامەش سیروانی نوێ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی سۆران لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت و دهۆكیش لە خوارەوەی خشتەی خولەكە دەبینرێت.

ftWdMJsELTU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە