کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری پێشووی لقێكی بانكی رەشید فەرمانی 7 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچوو

.

06:08 PM - 07/11/2019

بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی دەستپاكی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا: بەڕێوەبەری پێشووی لقێكی سەرەكی بانكی رەشید بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی دارایی دەوڵەت، لەلایەن دادگای رەسافەوە فەرمانی 7 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچووە.
وتیشی: تائێستا تاوانبار خۆی تەسلیمی هێزە ئەمنییەكان نەكردووە بۆ جێبەجێكردنی سزاكەی، راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستەڕوو  ئەو بەڕێوەبەرە دوو هەزار و 298 مامەڵەی قەرزی نیشتەجێبوونی بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەكان ئەنجامداوە، بەوەش زیانی 12 ملیار و 700 ملیۆن دیناری عیراقی بە دارایی وڵات گەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە