کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەئەڵمانیا مانگرتنی كارمەندان 1300 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندەوە

.

01:45 PM - 07/11/2019

دوای شكستی هەوڵەكانی گروپی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لۆفتهانزەی ئەڵمانی لەبەردەم دادگای ئەڵمانیدا بۆ رێگەگرتن لەمانگرتنی سەندیكای كارمەندانی خزمەتگوزاری گەشتە ئاسمانیەكان كۆمپانیاكە ناچاربوو لەكۆی 6 هەزار گەشت هەزار و 300 گەشت هەڵبوەشێنێتەوە، لەوانەش 700 گەشتی بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی ئەنجام بدرێن.
هاوكات سەندیكای كارمەندانی خزمەتگوزاری ئاماژەیان بەوەكردووە ئەوان مافی فراوانكردنی مانگرتنەكەیان هەیە و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانیان بۆ گرووپی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لۆفتهانزەی رادەگرن تا وەڵامی داواكارییەكانیان دەدەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە