کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نادال پێشەنگی ریزبەندی لەجۆكۆڤیچ وەرگرت

.

11:27 AM - 05/11/2019

رافائیل نادالی ئیسپانی لوتكەی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهانی لەنۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی وەرگرتەوە   تازەترین ریزبەندی بۆ یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان بڵاوكرایەوە و لەئاستی كوڕاندا رافائیل نادالی ئیسپانی بە 9 هەزار و 585 خاڵ بۆ پلەی یەكەمی ریزبەندیەكە سەركەوت و بەجیاوازی 640 خاڵ پێش نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی كەوت كە شەوی رابردوو توانی نازناوی پاڵەوانێتی پاریس ماستەرز بەدەستبهێنێت   لەلیستی 10 یاریزانی یەكەمدا گەرانەوەی گایل مۆنفیسی فەرەنسی بەخۆوە بینی بۆ ناو 10 یەكەمەكە و لەپلەی دەیەمدا دەبینرێت   هەرچی دینیس شاپۆڤا لۆڤی كەنەدی و دووەمی پاریس ماستەرزە 13 پلە هاتە پیشەوە و پلەی 15ی گرتووە   هەروەها گریگۆر دیمترۆڤی بولگاری لەلیستی 20 یەكەمەكەیە و دوای گەیشتنی بە قۆناغی پێش كۆتایی پاریس ماستەرز بۆ پلەی 20 سەركەوت   لەپلەی سێیەم رۆجێر فێدرێری سویسری دێت و هەریەكە لە دانیێل میدڤی دیڤ و دۆمەنیك سیم و ستیڤانۆ تسی تسی پاس و ئەلیكسەندەر زڤیریڤ پلەكانی چوارەم تا حەوتەمیان گرتووە و ماتیۆ بیرتینی و رۆبرتۆ پاوتێستا ئەگۆت و گایل مۆنفیس لەپلەكانی نۆیەم و دەیەمدان  جێی باسە ئەمە یەكەم جارە نادالی ئیسپانی تەمەن 33 ساڵ بگەرێتەوە پێشەنگی ریزبەندی لەمانگی 10ی ساڵی 2018 وە و لەئەگەری بردنەوەی نازناوی خولی پاریس ئەوا ئەمساڵ لەو پێگەیە كۆتایی پێ دەهێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە