کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلابەختیار : پڕكردنەوەی شوێنی حەمید دەروێش ئەستەمە

.

09:44 PM - 03/11/2019



 لەیەكەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرسەی حەمید دەروێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا لەشاری سلێمانی، كەلە بارەگای ئەو حزبە سازكراوە چەندین خەڵك و كەسایەتی و  نوێنەرانی حزبی و حكومی بەشداری پرسەكەیان كرد و پرسەی خۆیان ڕاگەیاند.
مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كاگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداری لەپرسەكەدا كرد و ڕایگەیاند: حەمید دەورێش دۆستی یەكێتیی و جەنابی مام شوێن پڕكردنەوەی ئەستەمە و تەنیا دەكرێ بڵێن خەبات و پێشبینی و پشوودرێژی لەباكوور و ڕۆژئاواو باشوور بەتەنیا بەمامۆستا حەمید دەروێش دەكراو نابێت شوێن خەبات و ڕێڕەوە راِستگۆ و خەمخۆریەكەی لەیادبكەن.

rSzd3NUMlL8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە