.
08:19 PM - 03/11/2019
له یادی (30) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستاندا، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ژنانی تێكۆشه‌ری كوردستان به‌گشتی‌و یه‌كێتی ژنان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، كه (30) ساڵه له قۆناغ جیاجیای خه‌بات‌و به شێوازی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا، داكۆكی له مافه‌كانی ژنانی كوردستان ده‌كه‌ن.
جگه له خه‌باتی مه‌ده‌نی دوای راپه‌رین، كه چه‌ندین مافی گرنگی یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیان بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ركردووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، له قۆناغی خه‌باتی چه‌كداری‌و شۆڕشیشدا، ژنان هه‌میشه پێشه‌نگی خه‌بات بوونه‌و درێغیان له خه‌بات نه‌كردووه.
ئومێده‌وارین بۆ ئێستا‌و داهاتوویش، باشتر خۆیان بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانتان ئاماده‌بكه‌ن. هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم.
عومه‌ر فه‌تاح
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
3/11/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە