کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی دەروازە سنورییەكان: مەرزی میهران و زڕباتیە دانەخراون

.

10:13 PM - 30/10/2019

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رەتیدەكاتەوە دەروازەی سنوریی میهران داخرابێت‌و تەئكید دەكاتەوە كە هاتووچۆی گەشتیاران‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی میهران‌و زڕباتیە بەردەوامە.
دەستەی دەروازە سنورییەكان لە بەیاننامەیەكدا تەئكیدیكردەوە: هەردوو دەروازەی میهران‌و زڕباتیە كراوەن‌و بەتەواوی توانای خۆیانەوە بەردەوامن لەكاركردن.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێك لە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە: كە حكومەتی ئێران بەهۆی گرژی‌و خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە، دەروازەی مهیرانی بەڕووی عیراقدا داخستووە، كە یەكێكە لە دەروازە سنووریەكانی نێوان هەردوو وڵات‌و لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە ژمارەیەكی زۆر زیارەتكاری ئێرانی لێیەوە هاتوونەتە شارەكانی نەجەف‌و كەربەلا.
لەلایەكی ترەوە ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند بەرپرسێكەوە بڵاویكردۆتەوە: خۆپیشاندەران چوونە نێو بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە‌و بەوهۆیەشەوە سەرجەم كارەكانی تایبەت بە داگرتن‌و باركردنی كاڵا لە بەندەری ئوم قەسڕ ڕاگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە