کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی لوبنان رێگری لە بردنە دەرەوەی دۆلار دەكات

.

03:58 PM - 29/10/2019

یەكێتی بانكەكانی لوبنان رایدەگەیەنێت: زیاتر لە 12 رۆژە داخستنی بانكەكان بەردەوامی هەیەو داواكاری گشتیش داوا دەكات، ریگری لە بردنە دەرەوەی دۆلار بكرێت.
غەسان عوەیدات داواكاری گشتی لوبنان بریاریداوە، رێگری بكرێت لە بردنە دەرەوەی دۆلار، لە رێگەی نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو و فڕۆكەخانە‌و دەروازە سنوورییەكانەوە، تەنها رێگە بەو كەس‌و لایەنانە دەدرێت كە مۆڵەتیان لە فەرمانگەی گومرگی لوبنان وەرگرتووە.
هاوكات یەكێتی بانكەكانی لوبنان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، ماوەی زیاتر لە 12 رۆژە داخستنی بانكەكان بەردەوامی هەیە، ئەوەش كاردانەوەی خراپی لەسەر كەرتی دارایی‌و بانكی دروستكردووە، بەڵام بەردەوام دەبن لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و كەرتی تایبەت، بەتایبەتیش مووچەی سوپاو هێزە ئەمنیەكان.
هاوكات هاوڵاتیانیان دڵنیا كردۆتەوە كە پارەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ مووچەی كەرتی گشتی‌و تایبەت، هەروەها پرۆسەی دابەشكردنی مووچەو مامەڵە بانكیەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی نەوەستاوە‌و لەسەرانسەری وڵاتدا كارەكانی بەردەوامە.
ئەوەش لەكاتێكدایە رائید خوری وەزیری پێشووی ئابووری لوبنان رایگەیاندوە، خۆپیشاندەكان ئابووری وڵاتی پەكخستووە‌و رۆژانە نزیكەی 138 ملیۆن دۆلار زیان لە لوبنان دەكەوێت.
جگەلەوەش بەشێكی زۆری پارەی بانكەكان كراوە بە دۆلارو براوەنەتە دەرەوەی وڵات، ئەوەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ دابەزینی زیاتر بەهای لیرە‌و قوڵبوونەوەی قەیرانەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە