کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك هۆشداری لەئاستەنگەكانی بەردەم نەوت دەدات

.

05:58 PM - 27/10/2019


 رێكخراوی ئۆپیك رایدەگەیەنێت، 8 ئاستەنگی گرنگی لەبەردەم پیشەسازی نەوتدایەو كاریگەری لەسەر بازاڕەكان دروست دەكەن، گرنگترینیان گۆڕانی كەش‌و هەواو ململانێ‌ بازرگانیەكانە.
رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ( ئۆپیك) لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایكردووە، 8 ئاستەنگی ئاڵۆز‌و گرنگ لەبەردەم پیشەسازی نەوتدا هەیەو كاریگەری بەرچاویان هەیە لەسەر بازاڕەكانی ئەو بەرهەمە، كە بریتین لە گۆڕانی كەش‌و هەوا، لاوازی وزە، ململانێی بازرگانیەكان، هۆكاری جیۆسیاسی، پاشەكشەی ئابووری، گۆڕانی سیاسەتی وڵاتان، زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان‌و سزا ئابوورییەكان.
راپۆرتەكە ئەتكید دەكاتەوە، لە ماوەی چەند مانگێكی كەمی داهاتوودا كاریگەری ئەو ئەو ئاستەنگانە دەردەكەون‌و رەنگدانەوەی دیاریان لەسەر بازاڕەكانی نەوتی جیهان دەبێت.
ئۆپیك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانە، داوا لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان دەكات، پەیوەندیەكانیان پەرەپێبدەن‌و خۆیان لە ناكۆكیەكان بپارێن‌و بەردەوام زانیاری‌و راستیەكانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ بكەن، چونكە پیشەسازی وەبەرهێنانی نەوت پەیوەستە بە هەموو لایەكەوە‌و هیچ لایەك بەتەنها ناتوانێت بەرەنگاری ئەو ئاستەنگانە بێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە