کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەممە یاریەكانی هەفتەی10ی لالیگا درێژەیان دەبێت

.

11:17 AM - 26/10/2019

 ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی دەیەمی لالیگای درێژەی دەبێت   بە پێی بڕیارێكی یەكێتی تۆپی پێی ئەو ووڵاتەش یاری كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لەم هەفتەیەدا بەڕێوە ناچێت و بۆ كاتێكی تر دواخراوە   هەروەها لە گرنگ ترین رووبەروو بوونەوەی ئەمشەویشدا كە سەعات 10 بە كاتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات   هەردوو یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید و ئەتڵەتیك بیلباو لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ بەیەك دەگەن   لە یارییەكانی پێشووی خولەكەدا هەردوو یانە نەیانتوانیوە بە ئاستی راستەقینەی خۆیانەوە دەبكەون و بردنەوە تۆمار بكەن   كە ئەتڵەتیكۆ سێ یارییە لەسەر یەك لە لالیگا دووچاری یەكسان بوون دەبێت و بیلباویش لە 4 یاریدا نەیتوانیوە بردنەوە تۆمار بكات و دووچاری دوو شكست و دوو یەكسان بوون بۆتەوە   هەر بۆیە راهێنەری هەردوو یانە بە نیازن چەند گۆرانكارییەك لە پێكهاتە و شێوازی یاری كردنیان ئەنجام بدەن   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بردنەوە تۆمار بكەن و كۆتایی بە ئەنجامە لاوازەكانیان بهێنن   رۆژی یەك شەممەش یارییەكانی هەفتەی دەیەمی لالیگا بەردەوامیان دەبێت و هەردوو یانەی سیڤیلیە و ڤالانسیاش رووبەرووی یانەكانی خیتافی و ئۆساسۆنا دەبنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە