.
05:46 PM - 13/10/2019
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١٠/١٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و وەفدی یاوەری و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی ھەماهەنگی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە بەئاڕاستەی ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، ھاوکات ئاماژەی کرد بۆ بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکان بە مەبەستی رێگریکردن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە عێراقدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە