کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فێستیڤاڵی كاسكامۆراس لە ئیسپانیا بەرێوەچوو

.

01:38 PM - 08/09/2019

هەزاران كەس لە شارۆچكەی بازا لە باشووری ئیسپانیا بەشداریان كرد لە فێستیڤاڵی كاسكامۆراس كە هەموو ساڵێك ئەنجامدەدرێت  و لە فێستیڤاڵەكەدا بەشداربووان بۆیەی رەنگی رەش دەگرنە یەكتر، ئەو نەریتەش بۆ كۆتاییەكنی سەدەی پانزەهم دەگەرێتەوە كاتێك كۆمەڵێك كرێكار لە كڵێسایەكی نوێدا كاریان دەكرد وێنەیەكی رەش و سپی كچێكی كەنیسەیان دۆزیەوە و ویستیان بیبەن بۆ گوندەكەی خۆیان بەڵام خەڵكی ناوچەكە رازی نەبوون و بەهۆی وێنەكەوە ململانێ لە نێوانیاندا سەریهەڵدا و دواتریش دادگا بریاریدا وێنەكە هەر لە ناو كلێساكەی شارۆچكەی بەزا بهێڵرێتەوە و ئەگەر هەر كەسێكی ناوچەی گوادیكسیش توانی بە بێ رەنگكراوی بچێتە شارۆچكەی بازا و بچێتە ناو كڵێسەكەوە ئەوا وێنەكە دەگوازرێتەوە بۆ گوادیكس، هەربۆیە  هەموو ساڵێك یادی دەكرێتەوە خەڵكێكی زۆریش بە مەبەستی بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكەدا سەردانی وڵاتە ئیسپانیا دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە