کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، پێشوازیکرد لە وە‌فدێكی تۆڕی پاراستنی نیشتیمانی

.

09:33 PM - 01/09/2019

ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری ھەولێر پێشوازیکرد لە وە‌فدێكی تۆڕی پاراستنی نیشتیمانی كە‌ بریتین لە‌ ٧ حە‌وت رێكخراوی كۆمە‌ڵی مە‌دە‌نی لە‌ بواری جیاجیا، كاردە‌كە‌ن بۆ بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی و پرسە‌ نیشتیمانیە‌كان.
سە‌رە‌تا بە‌ڕێز ئارمەند محەمەد ئە‌ندامی بۆردی بە‌رێوە‌بردنی تۆڕە‌كە‌ لە‌ جیاتی وە‌فدی میوان وێڕای سوپاسگوزاریان بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، ئامانجی دامە‌زراندنی تۆڕی پاراستنی نیشتیمانی و كاروچالاكیە‌كانی رابردوویان و پرۆژە‌ی داھاتوویان خستە‌روو، كە‌ بریتیە‌ لە‌ سازكردنی كۆنفرانسێكی گشتی بە‌بە‌شداری نوێنە‌رانی ھە‌موو ھێز و لایە‌نە‌سیاسیە‌كان و رێكخر‌اوە‌كانی كۆمە‌ڵی مە‌دە‌نی و كە‌سانی پسپۆر و تایبە‌تمە‌ند لە‌ یاسای دە‌ستووری بە‌مە‌بە‌ستی خستنە‌وە‌ بە‌رباس و گفتووگۆی پرۆژە‌ی دە‌ستووری ھە‌رێمی كوردستان و پە‌لە‌ كردن لە‌ پە‌سە‌ندكردنی.
لای خۆیە‌وە‌ ھە‌ڤاڵ سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌،
دە‌ستخۆشی لە‌ كارە‌كانی ئە‌و رێكخراوە‌كرد و ئامادە‌یی ھە‌موو پشتیوانی و ھە‌ماھە‌نگیە‌كی بۆ كارە‌كانیان خواست، ھاوكات تیشكی خستە‌ سە‌ر قۆناغە‌كانی خە‌باتی رزگاریخوازی گە‌لی كورد و زە‌روورە‌تی بە‌ ئە‌رشیفكردنی ئە‌وقۆناغە‌ گرنگانە‌ی كە‌ دە‌ستكە‌وتە‌كانی ئە‌مڕۆی لێ بە‌دیھاتووە‌.
ھە‌ر لە‌و دیدارە‌دا، ھە‌ڤاڵ سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌ باسی لە‌رۆژانی نووسینە‌وە‌ی دە‌ستووری ھە‌میشە‌یی عیراق و ئە‌و ھە‌وڵانە‌كرد كە‌ لە‌لایە‌ن سە‌ركردایە‌تی سیاسی كوردستانە‌وە‌ درا تاوە‌كو لە‌ ناو بە‌ند و برگە‌كانی ئە‌و دە‌ستوورە‌دا بچەسپێت، راشیگە‌یاند بە‌ دە‌یان بە‌ند و برگە‌ ھە‌ن زامنی مافە‌كانی گە‌لی كورد دە‌كە‌ن كە‌ پێویست دە‌كات فراكسێۆنە‌ كوردیە‌كان لە‌ پە‌رلە‌مانی بە‌غدا كاری لە‌سە‌ر بكە‌ن و وە‌ك چە‌كێكی یاسایی بە‌كاری بھێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە