کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كرد

.

09:08 PM - 21/08/2019

وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەهاوكاری وڵاتانی هاوپەیمان چاكسازیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە.
وتیشی: داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە و مەترسییەكانی لەپێشتر كەمتر نیە، لایخۆیەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هاوكارییەكانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و هێزەكانیان لە هەرێم دەمێننەوە.

HhVX4wp_5iw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە