کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەعفەر شێخ مستەفا: سوپایەكی نیشتیمانی یەكگرتوو بەهاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دروستدەكەین

.

06:57 PM - 13/12/2018

جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند: سوپایەكی نیشتیمانی یەكگرتوو لەهێزی پێشمەرگە بۆ هەرێمی كوردستان دروستدەكەن و كاری لەپێشینەی كابینەی نوێی حكومەتیش پێكهێنان رێكخستنی ئەو سوپایە دەبێت.
جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی هێزی پێشمەرگە لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ لە بارەی هەوڵەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكرد: هەرێمی كوردستان پێویستی بە سوپایەكی پێشمەرگەی یەكگرتوو هەیە كە ئەو سوپایە پڕچەك و پڕمەشق و ئامادە بێت و لە هەموو روویەكەوە ببێت بە سوپایەكی ستاندارد كە سیمای حزبایەتی پێوە دیار نەبێت و سوپای میلـلەت و حكوومەت بێت، جەعفەر شێخ مستەفا ئاشكراشیكرد: لەئێستادا ئەمریكا و وڵاتانی تری هێزەكانی هاوپەیمانان لەنێو وەزارەتی پێشمەرگەن و بەجددی كار لەسەر داڕشتنەوەی ئەو وەزارەتە و دروستكردنی سوپایەكی پێشمەرگەی یەكگرتوو دەكەن. وتیشی: وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەی لەتواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین بۆ دروستكردنی ئەو سوپایە. فەرماندەی هێزەكانی 70ی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد كە لە حكوومەتی نوێدا كاری جددی دەكرێت بۆ دامەزراندنی ئەو سوپا یەكگرتووە كە بە پێویستییەكی جددی بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان ناوی برد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە